AP ١٤٠٣ بەفرانبار ١٩ ٠٨:٣٥

حەماس: هەڵویستمان بۆ دانوستان ڕوون و ئاشکرایە

حەماس: هەڵویستمان بۆ دانوستان ڕوون و ئاشکرایە

ئۆسامە حەمەدان لە سەرکردەکانی حەماس بە ئاماژە بە درێژەی هەڵمەتی دڕندانەی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەزە، وتی: تەنیا ڕێگەی پاشەکشێ‌دان بە داگیرکەران، بەرخۆدانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "الجزیرە"، ئۆسامە حەمەدان لە سەرکردەکانی حەماس بە ئاماژە بە درێژەی هەڵمەتی دڕندانەی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر غەزە و کۆمەڵکوژییەکانی لەو کەرتە، وتی: هەڵویستی ڕوون و ئاشکرای ئێمە لە دانوستاندا بریتییە لە جێگرکرانی ئاگربڕ، پاشەکشێی داگیرکەران لە غەزە، ئاڵوگۆڕی یەخسیران و نۆژەن‌کردنەوەی غەزە بەبێ هیچ مەرجێک لە لایەن دوژمنی زایۆنییەوە.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی لە یەکگرتوویی فەلەستینییەکان کرد و وتیشی: ئەزموونی دانوستان لەگەڵ دوژمن سەلماندوویەتی کە تەنیا ڕێگەی دەستەبەرکردنی مافی گەلی ئێمە، ناچارکردنی دوژمن لە پاشەکشێ‌کردنە و ئێمە خوازیاری دەوڵەتی یەکڕیزی نەتەوەیین.

زیادیشی کرد: داوا لە پێکهاتەکانی خۆسەری فەلەستین دەکەین دەستهەڵگری بایکۆتی هێزەکانی حەماس لە کەرتی ڕۆژئاوایی بن و لە بری ئەوە چەکەکانیان ڕوو لە دوژمن بگرن.

News ID 53471

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha